"نازم عومەر دەباغ" لە وتارێکدا لە ماڵپەڕی "خەندان" ڕای کەسایەتیی خۆی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە کە دەقەکەی لە خوارەوە ھاتووە:
بەندە لە ووتارێکدا بە هەمان ناونیشان لە بەرواری ( ١٥/١٠/٢٠١٤ ) کە لە کوردستانی نوێ‌دا بڵاوکرایەوە دوابەدوای ئەم روداوانەی دوایی بە رێککەوتنی ( ئێران و ٥+١ ) وە هەروەها سەرنەکەوتنی ( ئاکەپە ) لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا و سوود وەرگرتنی ئەمەریکا لە بنکەی ئەنجەرلیک و شەری ( پەکەکە ) و تورکیا و لەسەرووی هەمووشیانەوە دابەزینی نرخی نەوت و چاکسازیەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ( عەبادی ) هەموو ئەمانە زەنگن بۆ هاتنەدی گۆرانکاری تازە و لێرە دەبێت پرسیار بکەین کورد لەناو ئەم گۆرانکاری و رووداوانە ئایندەی چی بەسەردێت؟
وڵاتانی دونیای ئەمرۆکە کاتێ باس لە قەیران دەکەن ئەوانەی روبەرووی دەبنەوە هەمیشە بە پێی بەرنامە و یەک وتاری هەڵوێست وەردەگرن و بەرنامەی بۆ دادەرێژن بەرەو ئایندەیەکی باشتر‌و رێگا دۆزینەوەیەک بۆ چارەسەری قەیرانەکان.
ئەمەریکا لەپێناو ئامانجەکانی و ئێرانیش هەروەها ئاڵۆزترین کێشەیان چارەسەر کرد و گەیشتن بە رێککەوتن کە بەهۆیەوە ئەمەریکا گرنگترین دۆست و هاوپەیمانی لە ناوچەکە ( ئیسرائیل ) ی تۆراند لەخۆی.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەمان شێوە توانی نارەزاییەکانی ناوخۆی بێدەنگ بکات و رەهبەر توانی یهکلاکەرەوەبێت لەسەرخستنی رێککەوتنەکە.
ئەردۆغان کە نەیتوانی وەکو تاکە حیزب حکومەت پێک بهێنێت ئەوا لەگەل ( هادەپ ) حکومەتی کاتی پێک هێنا کە بۆی هەیە ئەم حکومەتە تەمەنی درێژتر بێت لەوەی پێشبینی دەکرێت، ئەگەر بێت و تورکیا بچێتە ناو مەیدانی شەری داعش و درێژە بەشەر لەگەل ( پەکەکە ) بدات و ئەوکات حکومەتی قەیرانەکان رابگەیەنێت.
حکومەتی عێراقیش خۆی خزاندۆتە نێو پرۆژەیەکی چاکسازی و دژ بە گەندەڵی کە زۆر لێکدانەوەی بۆ دەکرێت و چەندین پرسیار دەورووژێنێت ، ئایا جۆرێکە لە کودەتا یان جۆرێکە لەوسیاسەتەی بە ناو نەهێشتنی گەندەڵی و چاکسازی هەندێ لە سەرانی دژ بەیەک وەلابنێنێن بە ناوی نەهێشتنی بەش بەشێنە لەسەر بنەمای نەتەوەیی و مەزهەبی ، وەجارێکی تر بگەرێنەوە بۆ دروست بوونی حکومەتێکی ناوەندی بەهێز و گەراندنەوەی تاکرەوی و دیکتاتۆری. لەم هاوکێشەیەدا تەنها کورد زۆرترین زیانی بەردەکەوێت.
باشە کورد چی دەکات خۆی گرفتاری چەند کێشەیەک کردووە و چەندین قەیرانی بۆدروست بووە،کەلەهەمووی گەورەتر شەری داعش و قەیرانی دارایی و ئابووری و قەیرانی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان......هتد
دەکرێت کورد خۆی گرفتاری موناقشەی بێزەنتی بکات ( فریشتەکان نێر بوون یان مێ ؟) و رۆژانەش روداو و قەیرانەکان لەسەر ئایندەی کورد زیاتر دەبێت.ئەوەتا هەموو گیریان خواردووە بە چارەسەری کێشەی سەرۆک و سەرۆکایەتی هەرێم.
لەم کات و ساتەدا بۆچی سەرکردایەتی سیاسی کورد باشتر بیرنەکەنەوە له قه‌یرانه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان و به‌رنامه دانه‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی کە کامیان گرنگ ترە و پێویستە کاری بۆ بکەن ؟ خۆیان دووربخەنەوە لە موناقەشەی بێزەنتی کاتێک پەلاماردران ئەنجامیشیان وەرنەگرت فریشتەکان نێر بوون یان مێ...؟
"نازم عومەر دەباغ" لە وتارێکدا لە ماڵپەڕی "خەندان" ڕای کەسایەتیی خۆی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە کە دەقەکەی لە خوارەوە ھاتووە:
له هه‌موو قۆناغه‌کانی کار و به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تکردن و له کاری رۆژانه‌دا و بۆ زیاتر بیرکردنه‌وه له ئاینده و داهاتوویه‌کی باشتر، په‌نا ده‌برێته به‌ر دیراسه‌کردن و سوودوه‌رگرتن له راوێژی راوێژکاران.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌ی ناوی زۆر ده‌هێنرێت و ده‌بیسترێت سیاسه‌تمه‌دار و راوێژکار و چاودێری سیاسییه، ده‌کرێت و پێویسته پێوانه دابنرێت بۆ ئه‌وانه‌ی که ئه‌م ناو و نازناوانه‌یان بۆ داده‌نرێت.
سیاسه‌تمه‌دار ئه‌و که‌سانه‌ن که له بواری سیاسی‌دا و له شکست و سه‌رکه‌وتندا خاوه‌ن ئه‌زموون و. خاوه‌ن رابردوون، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌یه‌کی حزبییان هه‌بووه یان هه‌یانه و ئه‌مڕۆ له سه‌ر کاردان یان له‌به‌ر هه‌ندێک هۆکار له‌سه‌رکار لابراون. ئه‌مڕۆکه سیاسه‌تمه‌دار بووه‌ته ناونیشانی ئه‌وانه‌ی له کاروباری حزب کاریان کردووه یان نه‌ماون له بواره‌که‌دا، به هۆی کاری رۆژانه یان خود به هۆی هه‌ندێک مه‌رجی تایبه‌ته‌وه پله‌یه‌کی حزبییان وه‌رگرتووه و ده‌م له سیاسه‌ت ده‌ده‌ن، رۆژانه ژماره‌یه‌ک له‌وانه ده‌بینین لێکدانه‌وه بۆ رووداوه‌کان ده‌که‌ن و لێکدانه‌وه‌کانیشیان به خواستی خۆیان و له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌کانیان لێکده‌ده‌نه‌وه و دوای ماوه‌یه‌کی کورت هه‌موو رووداوه‌کان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی باسیان کردووه رووده‌ده‌ن و که‌سیش نییه ره‌خنه‌یان لێبگرێت و راستییه‌کانیان بۆ بخاته روو.
راوێژکار ده‌بێت پیاوێکی ئه‌کادیمی و چالاک له بواری سیاسی و مێژوویی و یاساییدا بێت نه‌ک به پله‌و مووچه بووبێته راوێژکار، هه‌ر به‌م شێوه‌یه با بزانین ئه‌م هه‌موو سه‌رکرده‌و دهوڵهتمهردانهی ده‌یان راوێژکاریان هه‌یه چ له ده‌ره‌وه‌و چ له ناوه‌وه که ئه‌و هه‌موو مووچه‌و ده‌رماڵه‌یه وه‌رده‌گرن ئایا هیچ پرسیویانه ئه‌و هه‌موو گرفت، قه‌یران، رۆتین و بروکراتییه چییه؟ و بۆچی وایه؟ کام راوێژکار و کام راوێژی واده‌رچووه که باسی لێوه‌کراوه؟
به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی راوێژکاره‌کان ته‌نها گوێ له به‌رپرسان ده‌گرن و لێکدانه‌وه‌کانیان به پێی وته‌ی ئه‌وان ئاڕاسته ده‌که‌ن و له کۆتاییشدا ده‌ستخۆشییان لێده‌کرێت، ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه هاتووه‌ته ئاراوه که ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو راوێژکارییه و وایکردووه له داهاتووشدا زوخاوێکی دیکه بکات به گه‌رووی ئه‌م گه‌له داماوه‌دا، له لایه‌کی دیکه‌وه وایکردووه کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌موو شتێک له خۆیدا چڕبکاته‌وه، که کێ سه‌رۆکه‌و چۆن هه‌ڵده‌بژێردرێت؟
پرسیار ئه‌وه‌یه ناکرێت له جیاتی ئه‌و هه‌موو کۆبوونه‌وه سیاسی رۆژانه و چه‌ندین کاتژمێر کاتبردن، که ته‌نها کاتی به‌تاڵی ته‌له‌ڤزیۆن و راگه‌یاندنه‌کان پڕده‌کاته‌وه بیر له کێشه‌و قه‌یرانه سه‌ره‌کییه‌کان بکرێته‌وه یان هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه به قه‌یران، قه‌یران به‌ڕێ بکه‌ن؟
ناکرێت باس له پلان و چاکسازی و ئاینده بکرێت و چیتر دهنگوباسی مووچه‌پێدان یان چه‌ند کاتژمێر بوونی کاره‌با و ئاو و ... هتد، بکرێته موژده‌و به گوێی جه‌ماوه‌ردا بدرێته‌وه. له کاتێکدا ئێمه عێراقمان به گه‌نده‌ڵترین وڵات داده‌نا و به خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو گرفت و قه‌یران و شکستانهمان ده‌زانی له به‌ڕێوه‌بردندا و خۆشمان به سه‌رکه‌وتوو. ئه‌مڕۆکه عێراق که گیرۆده‌ی شه‌ڕی داعش و تیرۆر و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی رۆژانه‌ی کاری تیرۆریستی و ئه‌و هه‌موو ململانێیه‌ی نێوان هێز و لایه‌نه‌کانی بووه، که‌سێک هاتووه بانگه‌وازی چاکسازی ده‌کات و دژ به گه‌نده‌ڵی ده‌وه‌ستێته‌وه‌و به ده‌نگ هاوولڵاتیانی راپه‌ڕیو و خۆپیشانده‌ره‌وه ده‌چێت. ئه‌ی ئێمه که ده‌مانگوت کوردستان نمونه‌ی دیموکراسی و ئازادی و پێشکه‌وتنه له ناوچه‌که‌دا، بۆچی ئه‌مڕۆکه به پێچه‌وانه‌وه وه‌ستاوه‌ته‌وه. کوان ئه‌و هه‌موو سیاسه‌تمه‌دار و راوێژکار و چاودێری سیاسی و ئه‌ندام په‌رله‌مانه گه‌نجانه یان خاوه‌ن ئه‌زموونه‌کان؟
ئه‌گه‌ر سه‌یری دروشم و بۆچوونه‌کانی رابردوو تا ئه‌مڕۆکه بکه‌ین کوا ئه‌نجامه‌کان و کێ لێپرسینه‌وه‌ی کرد له‌سه‌ر ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌کان؟
با چیتر پرسه چاره‌نوسسازه‌کان و پرۆژه‌ی چاکسازی نه‌کرێته قوربانیی پله‌و کورسییه‌ک، چ له‌وه ده‌گۆڕێت گه‌ر له په‌رله‌مان بێت یان له ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، باشتر نییه کۆبوونه‌وه‌کان چڕ بکرێنه‌وه له پرۆژه‌یه‌کی ئاشکرا بۆ شه‌فافیه‌ت و چاکسازی و بخرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر؟ و ئه‌وسا باس له راپرسی و سازان بکرێت؟
نه‌ک له پشتی په‌رده‌وه باس له سازان بکرێت له‌سه‌ر پشک و پله‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌کان له ناو پرۆسه‌که‌دا.